هیچ فڕۆكەخانەیەكی هەرێمی كوردستان بە رێگەی گەشەپێدانەوە نابەسترێتەوە

11:16 - 2025-06-12
کوردستان
49 جار خوێندراوەتەوە
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی

شەش فڕۆكەخانەی عیراق بە پرۆژەی رێگەی گەشەپێدانەوە دەبەسترێنەوە، بەڵام هیچیان لە هەرێمی كوردستاندا نین.
مەیسەم سافی بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و راگەیاندن لە وەزارەتی گواستنەوەی عیراق لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوەكرد: فڕۆكەخانەكان یەكێكن لە گرنگترین پرۆژەكانی وڵات، شەش فڕۆكەخانەی چالاك هەن لە وڵاتدا و دەكەونە سەر رێگەی گەشەپێدان. سێ فڕۆكەخانەیان بریتین لە: بەغدا و بەسرە و نەجەف، سێ فڕۆكەخانەی دیكەی نوێش هەن و دەكەونە سەر هەمان رێگە كە كەربەلا و ناسریە و موسڵن.
سافی بە ئاژانسی هەواڵی رەسمیی عیراقی وتووە: كردنەوەی سێ فڕۆكەخانە نوێیەكە هاوكات دەبن لەگەڵ وەرگرتنی ژمارەیەك فڕۆكەی نوێ لە كۆمپانیاكانی بۆینگ، ماكس و دریم لاینەر، كە بڕیارە تا ساڵی 2027 فڕۆكەكان تەسلیم بكەن، بەوەش كەرتی فڕۆكەوانیی عیراق چالاك دەبێت و دەچێتە قۆناغێكی نوێوە.
كوردستانی نوێ

بابەتە پەیوەندیدارەکان