لە دەروازەی كەلار ئۆڤەرپاسێك دروستدەكرێت

11:27 - 2025-06-12
کوردستان
48 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار، ئۆڤەرپاسێک لە دەروازەی شارەکە دروستدەکات کە دەبێتە هۆی کارئاسانی بۆ هاووڵاتییان.
دانا لەتیف لە راگەیاندنی سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلار بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: پرۆژەی دروستكردنی ئۆڤەرپاسێک لە دەروازەی شاری كەلار لە قۆناغی جێبەجیكردندایە و پاش دانانی گێردەرەكانی، كارەكانی دەچێتە قوناغێكی نوێوە و  سیمایەكی جوانتر بە دەروازەی كەلار دەبەخشێت و رێگەی سەرەكیی كەلار – سلێمانی پێکەوەدەبەستێت و لەلایەن كۆمپانیای شادی-یەوە جێبەجێدەکرێت.                             

 گەرمیان، حسێن عەزیز


بابەتە پەیوەندیدارەکان