وەزارەتى بازرگانى: یەدەگى خۆراکى پێویست لە هەرێمى کوردستان هەیە

10:21 - 2025-06-14
کوردستان
42 جار خوێندراوەتەوە


بەرێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم رایدەگەیەنێت، یەدەگی پێویستی خۆراک لە هەرێمی کوردستان هەیە و هیچ گرفتێک لەئارادا نییە.

نەوزاد شێخ کامیل رایگەیاند، جوڵەی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەکان لەگەڵ ئێران بەردەوامە و هۆشداریش دەدات لە گرانکردنی نرخ. 

ناوبراو جەختیکردەوە، دابەزینی بەهای دینار نابێتە بیانوو بۆ گرانکردنی کاڵاکان، چونکە ئەو خۆراکانەی لە کۆگاکاندا هەن، چەند مانگێک لەمەوبەر هاوردەکراون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان