نرخی نەوت بەرز بوویەوە

10:57 - 2025-06-14
جیهان
54 جار خوێندراوەتەوە


بەهۆی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هێرشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیلەوە، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا رووی لە بەرزبوونەوەی بەرچاو کرد و خواست لەسەری زیاتربوو.

بەگوێرەی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە 74.23 دۆلار و بە رێژەی 7.02% بەرزبووەوە، هەروەها نەوتی تێکساسیش گەیشتە 72.98 دۆلار. لە بازاڕی عیراقیشدا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی بەسڕە 72.87 دۆلاری تۆمارکرد.

بابەتە پەیوەندیدارەکان