200 گەشتیاری هەرێم لە دوورگەی کیش گیریان خواردووە

01:10 - 2025-06-14
کوردستان
56 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری کۆمپانیایەکی گەشتیاری رایدەگەیەنێت، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل و راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانەوە، زیاتر لە 200 گەشتیاری هەرێمی کوردستان لە دوورگەی کیشی ئێران گیریان خواردووە.

بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە رایگەیاند، هیچ رێگەیەکی وشکانی بۆ دوورگەکە نییە و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر خەتن. وتیشی، ئەگەر داخستنی فڕۆکەخانەکان درێژە بکێشێت، ئەوا گەشتیارەکان لە رێگەی کەشتییەوە دەگەڕێننەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان