پۆلیسی هیندستان رایگەیاند، ژمارەی قوربانییانی تێکشکانی فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ئەو وڵاتە بۆ 279 کەس بەرزبووەتەوە و تەنها یەک سەرنشین رزگاری بووە.
فڕۆکەکە لە ئەحمەد ئابادەوە بەرەو لەندەن بەڕێکەوتبوو، بەڵام خولەکێک پاش هەستانی تێکشکا. زۆرینەی قوربانییەکان هاوڵاتی هیندستان و بەریتانیا بوون و ئەو کەسەی رزگاری بووە هەڵگری رەگەزنامەی بەریتانییە. بەرپرسان یەکێک لە سندوقە رەشەکانیان دۆزیوەتەوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە بەردەوامە.