فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لیژنەیەک کار بۆ چارەسەری کێشەی ئەو هاووڵاتیانە دەکات کە بەهۆی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی عیراقەوە لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردووە.
بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکەوە، ژمارەیەک هاووڵاتی و حاجی لە فڕۆکەخانەکانی ئیستەنبوڵ و عەممان گیریان خواردووە. حکومەتی هەرێم لە رێگەی لیژنەیەکی رەسمییەوە لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ ئەوەی بە زووترین کات بیانگەڕێنێتەوە هەرێمی کوردستان.