میدیاكار نابێت خۆی لە ژیانی تایبەتی خەڵك هەڵقورتێنێت

09:43 - 2025-06-15
دیدار
35 جار خوێندراوەتەوە

كۆژین عومەر عەلی، پێشکەشکار لە كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان، بەشی گەشتوگوزاری لە زانكۆی سلێمانی تەواو كردووە و نزیكەی 10 ساڵە لە بواری راگەیاندن كار دەكات. 
 كۆژین بە دوالاپەڕەی وت: سەرەتا بە رێكەوت چوومە بواری راگەیاندنەوە، بەڵام دواتر لەلام بوو بە حەز و خولیا، كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان بووە بە وێستگە و ناوەندێك بۆ دەركەوتنم و ئێستاش لەو كەناڵە رەنگین و سەنگینە بەردەوامم.  
وتیشی: بەداخەوە ئێستا هەندێك لە راگەیاندنەكان بوونەتە مەیدانی شەڕ بۆ كۆكردنەوەی ڤیو و خۆدەرخستن، هەندێكیان لە ناوزڕاندن خۆیان بەدوور ناگرن و جاری وا هەیە كەسێك لە هیچەوە دەكەن بە شت.  هەمیشە هەوڵمداوە لە بەرنامەكانمدا جیاواز دەركەوم و هیچكات كەناڵ و كارەكەم بۆ خۆدەرخستن بەكارنەهێناوە، كار و پیشەكەی خۆمم خۆشدەوێت و دڵم نایەت وەك ئامرازێك بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندییەكانم لێی بڕوانم. میدیاكار نابێت هەقی بەسەر ژیان و كاری تایبەتی كەسانی ترەوە هەبێت، رۆژانە بە دەیان چاوپێكەوتن دەبینین كە بوونەتە هۆكارێك بۆ نووسینی ئەو هەموو كۆمێنتە ناشیرینانەی كە هەندێكجار تێكدانی شیرازەی خێزانی لێدەكەوێتەوە. ئەو كەسانەی حەز و خولیایان هەیە بۆ كاركردن لە بواری میدیا، دەبێ خۆیان بەدوور بگرن لە شەڕی دەركەوتن، چونكە دەركەوتنیش دەبێت راستگۆیانە و سەنگین بێت.

    محەمەد عەبدولڕەحمان
        

بابەتە پەیوەندیدارەکان