فۆرمێکی تایبەت بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لە دەرەوەی هەرێم گیریان خواردوە کارا کرا

06:07 - 2025-06-15
کوردستان
40 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایدەگەیەنێت، بۆ کارئاسانی زیاتر بۆ  ئەو هاووڵاتیانەی لە دەرەوەی هەرێم گیریان خواردووە، فۆڕمێکی تایبەت بۆ وەرگرتنی زانیارییەکانیان رادەگەیەنن.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "بەهۆی دروستبوونی لۆدێکی زۆر لەسەر هێڵە گەرمەکان، تەنها لە دوێنێوە 2,612 پەیوەندی وەرگیراون. هاووڵاتیان دەتوانن لە رێگەی فۆڕم  یان دوو ژمارە تەلەفۆنی وەتسئەپەوە زانیارییەکانیان بنێرن.

https://forms.gle/CreBZc5nWayMVUP3A

+00964 750 803 5680
+00964 750 803 5681

بابەتە پەیوەندیدارەکان