عیراق پرۆژەی هێڵی ئاسن جێبەجێ دەكات

10:43 - 2025-06-30
ئابووری
49 جار خوێندراوەتەوە

د. مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند: بانكی نێودەوڵەتی بڕی 930 ملیۆن دۆلار دەدات بە عیراق، بە مەبەستی جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەك، كە گرنگترینیان پرۆژەی نوێكردنەوەی هێڵی ئاسنە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پرۆژەكە بە (IREM – Iraq) ناسراوە لە بواری گواستنەوەدا و نوێكردنەوە و دروستكردنی 1047 كیلۆمەتر هێڵی ئاسن لەخۆ دەگرێت، كە لە بەندەری ئوم قەسرەوە درێژ دەبێتەوە بەرەو باكوور، تا دەگاتە موسڵ.
iqiraq.news

بابەتە پەیوەندیدارەکان