مارك زۆكەربێرگ بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای (مێتا پلاتفۆرمز) رایگەیاند: كۆمپانیاكەیان پلانی لەبەردەستدایە بۆ پەرەپێدانی زیرەكیی دەستكرد و بۆ ئەو مەبەستەش سەدان ملیار دۆلاریان تەرخانكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بە گوێرەی پلانەكەیان لێهاتووترین تیمی پسپۆڕ و خاوەن بەهرەی تایبەت بەو بوارە پێكدەهێنن و ژێرخانێكی پتەویش بۆ دروستكردنی كۆمپیوتەر بنیات دەنێن، چونكە بە نیازن زیرەكیی دەستكرد بە رادەیەك پەرەپێبدەن، توانای لە سەرو توانای مرۆڤەوە بێت.
CNN