كۆمپانیای كانالیسی تایبەت بە چاودێریی بازاڕ لە راپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، كۆمپانیای سامسۆنگی كۆری لە چارەكی دووەمی ئەمساڵدا پێشەنگ بووە و %19ی فرۆشی بازاڕی جیهانی بۆ خۆی مسۆگەر كردووە، بە تایبەتی فرۆشی مۆبایلی گالاكسی لە تایپی (A) زۆر باش بووە.
راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەشكرد، كۆمپانیای ئەپڵ، كە فرۆشی بە رێژەی %2 كەمییكردووە، بە پلەی دووەم دێت و %16ی فرۆشی بازاڕی پێبڕاوە، كۆمپانیای شاومی چینیش بە پلەی سێیەم دێت و %15ی فرۆشی بازاڕی هەبووە.
ئەلعەرەبییە بزنس