ئا: جینۆسایدنامه
پێش (158) ساڵ، دانیشتوانه ره‌سه‌نه‌كانی كه‌نه‌دا (هنود الحمر-هندییه سووره‌كان)، واتا له ساڵی 1864 له‌سه‌رده‌ستی كۆلۆنیالیزمی سپی پێسته‌كان و بهقهڵهمڕهوی سیستمی پاشایه‌تی به‌ریتانیا، رووبه‌ڕووی یه‌كه‌م تاوان بوونه‌وه، كاتێك پێنج له سه‌ركرده دیاره‌كانی هاووڵاتییه ره‌سه‌نه‌كان له سێداره ده‌درێن، ئه‌مه له‌كاتێكا ئه‌م سه‌ركردانه ده‌چن بۆ دانوستان و ئامانجیان پێش‌گرتن بووه له فراوانبوونه‌وه‌ی شه‌ڕ و كوشتن و كاولكاری و داگیركاری و گه‌یاندن و جێبه‌جێكردنی په‌یامی ئاشتیخوازانه‌یان.
به‌ڵام سپی پێسته‌كان و به‌ڕێبه‌رایه‌تی قه‌ڵه‌مڕه‌وی رژێمی پاشایه‌تی به‌ریتانیا، له (وێست مینیسته‌ری بریتش كۆڵمبیا-ڤانكۆڤه‌ر)، ئه‌و پێنج سه‌ركرده‌یه له‌گه‌ڵ چوارده هاوه‌ڵی تریان له سێداره ده‌ده‌ن و تاوانه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
وه‌ك سه‌رچاوه و ژێده‌ر و راپۆرته‌كان پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه، له‌و ئان و ساتەدا، سه‌ره‌ڕای كوشتوبڕی كۆڵۆنیالیزمی سپی پێسته‌كان و په‌تای گرانه‌تا كه نیوه‌ی زیاتری هاووڵاتییه ره‌سه‌نه‌كان قڕده‌كات، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی تاڵانی و دزینی سه‌روه‌ت و سامانی هاووڵاتییه ره‌سه‌نه‌كان ده‌ستپێده‌كات و هه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌كیش به‌زه‌بری كوشتن و گرتن و لەناوبردن و دوورخستنه‌وه دادهمركێنرایهوه.
وه‌ك باس ده‌كرێ و چه‌ندین سه‌رچاوه‌ش پشتڕاستی ده‌كەنه‌وه له ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا، به‌هۆی نه‌خۆشی و قات و قڕی و شه‌ڕەوە نزیكه‌ی 14 هه‌زاریان لێ ده‌كوژرێت، هه‌روه‌ها ده‌ستدرێژی سێكسی و (ئیغتیساب) بۆسه‌ر ژنه‌كانیان، به‌شێك بووه له جینۆسایدی ده‌سه‌ڵات دژ به هاووڵاتییه ره‌سه‌نه‌كان و دواتریش ئه‌و ژماره‌یه هه‌ڵكشاوه بۆ زیاتر و به‌رزتر.
به‌نده و وەفدێک له ساڵی 2014 سه‌ردانی وڵاتی كه‌نه‌دامان كرد به‌ئامانجی به‌شداریكردن له كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به شاره‌زایانی بواری جینۆساید، كه له‌و كۆنفرانسه‌دا و له‌ماوه‌ی چوار رۆژدا له‌لایه‌ن ده‌یان زانا و پسپۆڕ و شاره‌زای بواری تاوانی جینۆساید نزیكه‌ی (100) باس له هۆڵه‌كانی زانكۆی مانیتۆبا پێشكه‌شكران، له‌گه‌ڵ چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر تایبه‌ت به جینۆسایدی هاووڵاتییه ره‌سه‌نه‌كان، چیرۆكی جینۆسایدی ئه‌وان (هاووڵاتییه ره‌سه‌نه‌كان هاوشێوه‌ی چیرۆكی جینۆسایدی گه‌لانه، به‌ڵام به‌مێژوویه‌كی زۆر له‌پێش گه‌لانی تره‌وه جینۆسایدكراون و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له ره‌گه‌وه وشككراون.
یه‌كێك له‌و پرس و بابه‌تانه‌ی له‌باسه‌كاندا تایبه‌ت به جینۆسایدی (هاووڵاتییه ره‌سه‌نه‌كان- هندییه سووره‌كان) له كۆنفرانسی ناوبراودا وروژێنرا و شلگێرانه مكوڕیی له‌سه‌ر ده‌كرایه‌وه، ئه‌وه‌بوو كه پێویسته حكومه‌تی ئێستای كه‌نه‌دا بە رەسمی داوای لێبووردن له هاووڵاتییه ره‌سه‌نه‌كان له‌به‌رامبه‌ر جینۆسایدكردنیان بكات، چونكه ئه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی تاوانه‌كه هه‌ڵده‌گرێ حكومه‌تی كه‌نه‌دایه به‌سه‌رپه‌رشتی كۆلۆنیالیزمی به‌ریتانیا.
دوای چوار ساڵ له بڕیار و راسپارده‌كانی كۆنفرانسه‌كه و دوای (154)ساڵ له‌ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه، حكومه‌تی كه‌نه‌دا به‌سه‌رۆكایه‌تی (جستن ترودۆ) له‌ڕۆژی 2-11-2018 به رەسمی داوای لێبوردنی بۆ سه‌ركرده‌ی هاووڵاتییه ره‌سه‌نه‌كان و كۆمه‌ڵكوژكردنیان کرد و به‌ده‌ق وتی: (ئه‌و سه‌ركردانه‌ی ئێوه كه له سێداره‌دراون، ویستویانه پیادە كه‌ڵچه‌ر و داب و نه‌ریتی خۆیان بكه‌ن و ژینگه و ئاو و هه‌وای ناوچه‌كه‌یان بپارێزن؛ ده‌بوایه كێشه‌كانیان به‌ئاشتی چارهسهربكرایه و هه‌ر ئه‌و رۆژه سه‌ردانی شوێنی ره‌سه‌نی هاووڵاتییه ره‌سه‌نه‌كانی كرد له (جیلكۆ لێیك) له‌وێ ئاویان بۆ هێنا و (جستن ترودۆش) (ته‌پڵ) ی پێشكه‌شكردن، وه‌ك نیشانه و سونبولی رۆحی ئه‌وان. له‌و مێژووه به‌دواوه ئیتر، كه‌نه‌دا له‌سه‌رده‌ستی جه‌ستن ترۆدۆی گه‌نجی سه‌رۆكی پێشوو، پێی نایه قۆناغێكی ئه‌خلاقی و ویژانی و مرۆیی گه‌وره‌وه و بووه یه‌كێك له هێما گه‌وره‌كانی مێژووی مرۆڤایه‌تی، ئه‌گه‌رچی هه‌نگاوه‌كه‌ی دره‌نگ وه‌خت هاویشت، به‌ڵام ویژدانی كۆمه‌ڵگەی كه‌نه‌دی به‌گشتی و هاووڵاتییه ره‌سه‌نه‌كانی ئاسووده و ئارام كرد، به‌وه‌ی به رەسمی داوای لێبووردنی له (هاووڵاتییه ره‌سه‌نه‌كان-هندییه سووره‌كان) كرد، به‌ڵام پرسیاری ئه‌خلاقی و ویژدانی رووبه‌ڕووی سه‌ركرده‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ده‌بێته‌وه كه گه‌له‌كانیان له‌سه‌ر ده‌ستی حكومه‌ته‌كانیان رووبه‌ڕووی تاوانی جینۆساید بوونه‌ته‌وه بەتایبەتی عيراق و هاوشێوه‌كانیان. ئایا بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئازابن و نه‌ترسن و هه‌ڵوێسته ئه‌خلاقی و ویژدانییهكهی (جۆستن ترۆدۆ)ی سه‌رۆكی پێشووی كه‌نه‌دا دووباره بكه‌نه‌وه؟ كه به‌درێژایی مێژووی حكومڕانی لەم وڵاتە و هاوشێوەکانی گه‌لانی وڵاته‌كانیان و پێكهاته‌ی كورد و خاكی كوردستانیان كردووه‌ته ئامانجی جینۆساید‌كردن؟
لێره‌وه و له باوه‌ڕی یهقینمهوه، رووی ده‌مم ده‌كه‌مه هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عيراق کە کورد و سوننە و شیعە ئاخۆ وەک هاوشێوه‌ی (جه‌ستن ترۆدۆ) ی سه‌رۆكی پێشووی كه‌نه‌دا به‌رپرسیارێتییه‌كی مێژوویی و سه‌روه‌رییه‌كی گه‌وره له‌به‌رامبه‌ر هاووڵاتیان و قوربانیانی عیراق و كوردستان و كۆمه‌ڵگەی مرۆڤایه‌تی تۆمار دەکەن و به‌یه‌ك رسته و له‌نامه‌یه‌كی رەسمیدا بنووسێت (داوای لێبوردن له گه‌لانی عیراق و كوردستان ده‌كه‌ین له‌به‌رامبه‌ر جینۆسایدكردنیان) ئه‌وكاته شیكردنه‌وه و قسه‌ی تر جێبێڵێت بۆ شاره‌زایان و یاساناسان و ویژدانی كۆمه‌ڵگەی مرۆڤایه‌تی.
پرسیارێكی گرنگ و بابه‌تیشه بپرسین: ئه‌گه‌ر سه‌رۆك كۆمار ده‌ستی بۆ بابه‌تێكی ئاوا گرنگ برد، په‌رچه‌كداری لایه‌نه سیاسی و دینی و مه‌زهه‌بیه سه‌ره‌كییه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی عیراق، چۆن ده‌بێت؟ و ئایا پرسه‌كه ده‌سه‌لمێنن یان دژی ده‌وه‌ستنه‌وه؟ بێگومان ئه‌وان دوو بژارده‌یان له‌به‌رده‌سته، بژارده‌ی یه‌كه‌م وه‌ك مافێكی ره‌وای گه‌لانی عیراق و كوردستان (داوای لێبوردنه‌كه) بسه‌لمێنن و به هه‌ڵبژاردنی ئه‌م بژارده‌یه‌ش به‌لایه‌نی كه‌م فاشیزم و مه‌ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ی جینۆساید ده‌خه‌نه دوای خۆیانه‌وه و رایده‌گرن و دڵنیایی له دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی تاوانی جینۆساید ده‌ده‌ن و پێچه‌وانه‌ی بژارده‌ی یه‌كه‌م زۆرترین گریمانه ئه‌وه‌یه دژی (داوای لێبوردن) بوه‌ستنه‌وه، چونكه گرفت و كێشه‌ی گه‌وره‌ی هێز و لایه‌نه پان عهرهبیزمهكان لە لایه‌ك و هەندێک هێز و لایه‌نه دینی و مه‌زهه‌بیش لەلایەک، تا ئێستا نه‌یانتوانیوه عه‌قڵییه‌تی قبوڵنه‌كردن و سڕینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر له‌بیركردنه‌وه‌یان بته‌كێنن و له‌گه‌ڵ گه‌لانی تری عیراق و كوردستان چه‌مكی ئاشتی و پێكه‌وه ژیان قبوڵ بكه‌ن.
بۆ هه‌ردوو بژارده‌كه له‌حاڵه‌تی ده‌ستبردنی سه‌رۆك كۆمار بۆ داوای لێبوردن، پێویسته هه‌م گه‌لی عیراق و هه‌میش گه‌لی كوردستان و هاوكات ته‌واوی هێز و لایه‌نه سیاسییه پێشكهوتوخوازهكانی عیراق و كوردستان و ناوه‌نده رووناكبیری و كەلتورییه‌كان، ئاماده‌یی پشتگیری رێگە راسته‌كه بن.