پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان له سلێمانی به‌رده‌وامن و دوێنێش جێبه‌جێكردنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی دیكه راگه‌یه‌نرا و تاكۆتایی ئه‌مساڵیش به‌شێكی به‌رچاوی شه‌قامی 100 مه‌تریی
به رووی شۆفێراندا ده‌كرێته‌وه.
سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی رایگه‌یاند: دوێنێ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌ردانی پرۆژه‌ی (شه‌قامی شاڕێی بابان) شه‌قامی 100 مه‌ترییان كرد به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون و به‌دواداچوون بۆ قیرتاوكردنی چینی كۆتایی شه‌قامی ناوبراو كه ماوه‌ی دوو رۆژه ده‌ستیپێكردووه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: ئه‌م پرۆژه‌یه زۆربه‌ی قۆناغه‌كانی ته‌واوبووه و بڕیاره كۆتایی ئه‌مساڵ تا رێگه‌ی قه‌ره‌داغ به رووی هاووڵاتیان و شۆفێراندا بكرێته‌وه و له مانگی 9ی2026 پرۆژه‌كه
به رووی شۆفێراندا ده‌كرێته‌وه.
هه‌ر دوێنێ، شه‌قامی شارباژێر كه ده‌كه‌وێته نێوان یه‌كتربڕی هه‌واری شار و تونێلی پێشڕه‌و به رووی هاووڵاتیان و شوفێراندا كرایه‌وه. هه‌مان رۆژ، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی و له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی شاره‌وانی، ده‌ستكرا به قیرتاوكردنی شه‌قامی 80 كانی كامیاران له گه‌ڕه‌كی كانی كورده و كاركردن تێیدا به‌رده‌وام ده‌بێت.