تیپی هونه‌ری میللیی كه‌ركوك و گروپی شانۆی هه‌وار، به‌شداری لە فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی کەلتورە جیاجیاكانی فه‌ره‌نسا ده‌كات.
له‌وباره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ند قاسم غه‌مگین سه‌رۆكی لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی عیراق به دوالاپه‌ڕه‌ی وت: تیپی هونه‌ری میللیی كه‌ركوك به هونه‌ری گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕكێ و پۆشینی جلوبه‌رگی كه‌لتوری به‌شداری فێستیڤاڵی فه‌ره‌نسا ده‌كات.
وتیشی: گروپی شانۆی هه‌وار به نمایشكردنی مۆنۆدرامای (سه‌لمه) له نووسینی د. دڵشاد مسته‌فا و ده‌رهێنانی نه‌ژاد نه‌جم و نواندنی هه‌ریه‌ك له كچه ئه‌كته‌ری فه‌ره‌نسی (ئۆغیلی ئیمبیرت) و كچه ئه‌كته‌ری كه‌ركوكی هه‌وار فارس به‌شداری فێستیڤاڵه‌كه ده‌كەن.
كه‌ركوك، رزگار شوانی