دۆدۆ باڵنده‌یه‌كی گه‌وره و بێ فڕین بوو كه ته‌نها له دوورگه‌ی مۆریشیوس له زه‌ریای هیندیدا ده‌ژیا. له كۆتاییه‌كانی ساڵانی 1600دا له‌ناوچووه، له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه. دۆدۆ نه‌یده‌توانی بفرێت و ترسی سروشتی له مرۆڤ نه‌بووه، هه‌ر بۆیه ئه‌مه‌ش هۆكار بووه هه‌تاوه‌كو له‌لایه‌ن مرۆڤ و ئاژه‌ڵه‌كانه‌وه راو بكرێت.
خه‌ڵكی ده‌مێكه سه‌رسامن به‌م باڵنده‌یه و بووه‌ته یه‌كێك له سیمبوله‌كانی له‌ناوچوونی ئاژه‌ڵان به ده‌ستی مرۆڤ، به‌ڵام ئێستا شاره‌زایان ده‌ڵێن: ره‌نگه به هه‌ڵه تێگه‌یشتبن كه به‌ڕاستی شێوه و ره‌نگی چۆنە، ساڵانێكی زۆر خه‌ڵك پێیان وابووه دۆدۆ باڵنده‌یه‌كی قه‌ڵه‌و و خاو بووه له‌سه‌ر بنه‌مای تابلۆ و چیرۆكه كۆنه‌كان، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه نوێیه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له راستیدا باریكتر و خێراتر بووه و ده‌نوكێكی به‌هێزتری هه‌بووه.
زانایان هێشتا له كاركردنی به‌رده‌وامدان بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌م باڵنده نهێنییه به‌ڕاستی چۆن بووه. به لێكۆڵینه‌وه له ئێسكه كۆنه‌كان و تۆماره مێژووییه‌كان و به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای مۆدێرن به‌و هیوایه‌ی بتوانن وێنه‌ی وردتر له‌و باڵنده‌یه به‌ده‌ست بهێنن.
كوردستانی نوێ