وته‌بێژی یه‌كێتیی خانه‌نشینانی هه‌رێم، رایگه‌یا‌ند: به‌شێك له خانه‌نشینان، ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ بڕیاری خانه‌نشینبوونیان دراوه، له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی پێنج‌دا، مووچه كۆكراوه‌كانیان پێده‌درێت، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه له مانگی داهاتوو مامه‌ڵه‌ی سه‌رجه‌م خانه‌نشینان ته‌واوده‌كرێت.
سادق عوسمان وته‌بێژی یه‌كێتیی خانه‌نشینانی هه‌رێم، به كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: ئه‌و خانه‌نشینكراوانه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه بڕیاری خانه‌نشینییان دراوه، له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی پێنج، شه‌ش و حه‌وتدا مووچه كۆكراوه‌كانیان پێده‌درێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه مامه‌ڵه‌ی خانه‌نشینكراوان به‌شی زۆری ته‌واوبووه، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه له مانگی هه‌شتی ئه‌مساڵدا ته‌واوده‌كرێت و ده‌خرێنه ناو لیستی مووچه‌ی خانه‌نشینانه‌وه.