بەڕێوەبەری شوێنەوار و كەلەپوری كفری، ئاماژە بەوە دەكات كە كارەكانی نۆژەنكردنەوەی گەرماوی پاشا دەستپێكراوە.
عەبید سۆفی بەڕێوەبەری شوێنەوار و كەلەپوری كفری، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: بەهاوبەشیی رێكخراوی CDO نۆژەنكردنەوەی گەرماوی پاشا دەستپێكراوە، كە پرۆژەیەكی زۆر گرنگە و پاراستنی مێژووی شارەكەیە.
لەبارەی پرۆژەكەوە، رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO، ئەوەی خستووەتەڕوو كە نۆژەنكردنەوەی گەرماوی پاشا بە هەمان دیزاین، لە ماوەی سێ مانگدا لەسەر بودجەی رێكخراو و بەسەرپەرشتی تیمی پسپۆڕی بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری كفری و هەماهەنگی قایمقامیەتی كفری جێبەجێدەكرێت.
گەرماوی پاشا، ساڵی 1850 بە بڕیاری مەجید پاشای بابان دروستكراوە. بەردی قایە، تاوێر، گەچ و قسڵ لە دروستكردنیدا بەكارهێنراوە.
كفری، حەیدەر ئەحمەد