بەم دواییە، تیپی كوڕانی تۆپی سەرمێزی یانەی سلێمانی، بۆ ساڵی 14 یەمینی یەك لەسەر یەك، نازناوی پاڵەوانی خولی بژاردەی یانەی عیراقی بەدەستهێنا، ئەم سەركەوتنە بێ وێنەیە، خۆی بۆخۆی ریكۆردێكە بە ناوی یانەی سلێمانییەوە كە تائێستا هیچ یانەیەكی عیراق نەیتوانیوە ئەم دەستكەوتە تۆماربكات.
بۆ ئەم سەركەوتن و ئەنجامە نایابە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پیرۆزبایی لەتیپەكە و تیمی راهێنەری و یاریزانانی یانەكە كرد و هیوای سەركەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن.