بەسەرکردنەوەی وەرزشکارێکی دێرینی شارەزوور

01:42 - 2025-07-30
وەرزش
22 جار خوێندراوەتەوە

محەمەد عەبدولڕەحمان

 سیروان ئەحمەد، ناسراو بە (سەید)، گۆڵپارێزێکی دێرینی شارەزوورە، ساڵی1980 لەناحیەی زەڕایەن لە قەزای شارەزوور لەدایکبووە، سەرتای  یارییکردنی دەگەڕێتەوە  بۆ ساڵی 1995 له تیپی لاوانی كوردستان لە زەڕایەن.
سیروان ئەحمەد بۆ ستادیۆمی کوردستانی نوێ وتی: لە ژیانی وەرزشیمدا یاریم بۆ 10یانەی کوردستان کردووە، سەرەتا ساڵی (1997) یاریم بۆ یانەی ئازادی سلێمانی کردووە، جگە لەوە یاریم بۆ چەندین یانەی تر و تیپی میللی کردووە، لەوانە؛ ئاشتی، بەختیاری، زەڕایەن، بازیان، کفری، شارەزوور، پێنجوێن، عەربەت، سیروانـی  شارەزوور، ئێستاش لە تیپی نەورۆزی  ناحیەی زەڕایەن بەردەوامم .
  هەروەها باسی ئەوەشی بۆ کردین کە ئێستا لەگەڵ وەرزشکردندا، پۆلیسی پاسەوانی سنوورە له هێزەكانی ناوخۆی عیراق، بەهۆی پێکانێکی قورسەوە ماوەیەك لە یاریی دابڕاوە، لەگەڵ ئەوەی ئێستا تەمەنی 45 ساڵە، بەڵام بەردەوامە له یاری كردن له تیپی نەورۆز، سوپاسی رۆژنامە جوانەکەی کوردستانی نوێشی کرد کە بەسەریان کردۆتەوە. 

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان