چارەنووسی زەوییەکانی کەرکوک چاوەڕێی ئیمزای سودانی دەکات

01:43 - 2025-07-30
کوردستان
70 جار خوێندراوەتەوە

عەبدوڵڵا میروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک   رایدەگەیەنێت کە لیژنەیەک لە کەرکوکەوە بۆ جێبەجێکردنی یاسای گەڕانەوەی موڵک و ماڵ سەردانی بەغدای کردووە و چاوەڕوانی ئیمزای سەرۆک وەزیرانن بۆ دەرچوونی رێنماییەکان.

بەپێی وتەی عەبدوڵڵا میروەیس،   نەبوونی نیازپاکی هۆکاری دواکەوتنی جێبەجێکردنی یاساکە بووە. 

یاساکە چارەسەری کێشەی 900 هەزار دۆنم زەوی دەکات کە بەشێکی زۆری لە سەردەمی رژێمی پێشوودا لە خاوەنە رەسەنەکانیان، بەتایبەتی کورد و تورکمان، داگیرکراوە و بۆیان دەگەڕێنرێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان