محەمەد عەبدولڕەحمان
كنــێــر مـــەحـــمــــــــود، یاریی لـــــەشــــــجوانیی دەكــــات، فــــەرمـــانبەریشە لە بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەی سلێمانی، دەرچووی پەیمانگەی هونەر جوانەكانە بەشی سیرامیك، سەبارەت بە یاریی لەشجوانی، بۆ ستادیۆم وتی: 8 ساڵە ئەم وەرزشە دەكەم، جارو بار لە وەرزشەكە دابڕاوم، بەڵام ناتوانم وازبهێنم، چونكە وەك خولیایەكی لێهاتووە لەلام، مەبەستی سەرەكیشم یەكەمیان تەندروستییە، پاشان ئارەزووەكەی خۆم.
بۆ بەشدارییكردنیشی لە خول و پاڵەوانێتییەكاندا، باسی ئەوەی كرد كە تەنیا لە یەك پاڵەوانێتیدا لەكەركوك بەشداریی كردووە، پاڵەوانێتییەكەش لەسەر ئاستی كوردستان بووە و یەكەم بووە، دوای ئەو پاڵەوانێتییە بڕیاریداوە ئیتر بەشداریی هیچ پاڵەوانێتییەك نەكات.
سەبارەت بەم وەرزشەش باسی ئەوەی بۆكردین كە وەرزشەكە ئێستا زۆر بەربڵاوە، خانمان و كوڕان زۆر بەباشی ئالودەی بوون، ئامۆژگاریشی بۆ خانمان ئەوەیە رووبكەنە ئەم وەرزشە، چونكە سودەكەی تەنیا بۆ كێش دابەزین نییە، بەڵكو بۆ تەندروستیشیان گرنگە.