نەیشنس لیگی بالەی کوڕان و خانمانی جیهان، قۆناغی گروپەكانی تێپەڕاند و لە كۆی 18 هەڵبژاردەی بەشداری ئەم قۆناغە، یەكەم تا هەشتەمی ریزبەندیی كۆتایی، گەیشتونەتە قۆناغی نیوەی كۆتایی و 8 هەڵبژاردە.
خولی خانمان
ئەمڕۆ چوارشەممە یارییەکانی ئەم قۆناغە نوێیەی خولی خانمان دەستپێدەکەن، یارییەكانیش بەمشێوەیەدەبن:
چوار شەممە 23/7
*ئیتاڵیا× ئەمریكا .
*پۆڵەندا × چین.
پێنجشەممە 24/7
*ژاپۆن × توركیا.
*بەرازیل × ئەڵمانیا.
هەر لە قۆناغی گروپەكانەوە كە 18 هەڵبژاردە بەشدارییان تیادا كردبوو، ئەم هەڵبژاردانە یەك لەدوای یەكە نۆیەم تا 18 یەمی ریزبەندیی بوون و ماڵئاواییان لە پاڵەوانێتییەكە كرد:
فەرەنسا- 9، هۆڵەندا- 10، چیك- 11، دۆمنیكان- 12، بولگاریا- 14، سربیا- 15، كەنەدا- 16، تایلەند- 17، كۆریای باشوور- 18.
خولی كوڕان
سەبارەت بە خولی كوڕانیش، رۆژانی 30 و 31/7چوار یاریی قۆناغی دووم بەم شێوەیە دەکرێن؛
*بەرازیل × چین.
*ئیتاڵیا ×کوبا.
*فەرەنسا ×سلۆڤینیا.
*ژاپۆن × پۆڵەندا.