پاڵاوتنی هەڵبژاردەكانی ئەوروپا دەستیپێكردووە

01:01 - 2025-07-23
وەرزش
16 جار خوێندراوەتەوە

یارییەكانی قۆناغی 8 هەڵبژاردەی نەیشنس لیگی هەڵبژاردەكانی وڵاتانی ئەوروپا كران كە 8 یاریی بوون و تەواوی ئەنجامی یاریەیكانی چوون و گەڕانەوەیان بەمشێوەیە بوون:
*دانیمارك × پورتوگال(1-0)(2-5).
*هۆڵەندا × ئیسپانیا(2-2)(3-3)(5-6 بە پەنالتی).
*كرواتیا × فەرەنسا(2-0)(0-2) (4-5 بە پەنالتی).
*ئیتاڵیا ×  ئەڵمانیا(1-2)(3-3).
بە تەواو بوونی ئەم یارییانە، ئەو هەڵبژاردانەی تریش دەركەوتن كە دەبنە هەڵبژاردەی ئاستی یەكەمی  8 گروپی پاڵاوتنەكانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی داهاتووی ساڵی 2026.
پێش ئەوەی ئەو یارییانە بكرێن، قورعە بۆ گروپەكانی ئەو پاڵاوتنە كرابوو، سەرجەم هەڵبژاردەكانی ئەوروپا كە 54 هەڵبژاردە بوون، بەسەر 12 گروپدا دابەشكران، هەندێكیان 4 هەڵبژاردە و هەندێكی تریان 5 هەڵبژاردە لەخۆ دەگرن.
سەرەتا كاتێك قورعە بۆ هەڵبژاردە بەشدارەكان كرا، 8 هەڵبژاردەكە كە لە قۆناغی 8 هەڵبژاردەی نەیشنس لیگدا دەرنەكەوتبوون كە كامیان لەوی تر دەباتەوە، بۆیە  قورعەكە بەمشێوەیە بوو:
گروپی یەكەم: (براوەی ئەڵمانیاو ئیتاڵیا كە ئەڵمانیا بوو)،سلۆڤاكیا، ئایرلەندای باكوور، لۆكسمبرگ.
گروپی دووەم: سویسرا، سوید، سلۆڤینیا، كۆسۆڤۆ.
گروپی سێیەم: (دۆڕاوی پورتوگال و دانیمارك، كە دانیمارك بوو)، یۆنان، سكۆتلەندا، بیلۆروسیا. 
گروپی چوارەم: (براوەی فەرەنسا و كرواتیا كە فەرەنسا بوو)، ئۆكرانیا، ئایسلەندا، ئازەربیجان.
گروپی پێنجەم:(براوەی ئیسپانیاو هۆڵەندا كە ئیسپانیا بوو)، توركیا، جۆرجیا، بولگاریا.
گروپی شەشەم: (براوەی پورتوگال و دانیمارك كە پورتوگال بوو)، هەنگاریا، كۆماری ئایرلەندا، ئەرمینیا.
گروپی حەوتەم: (دۆڕاوەی یاریی ئیسپانیاو هۆڵەندا كە هۆڵەندا بوو)، پۆڵەندا، فنلەندا، لیتوانیا، ماڵتا.
گروپی هەشتەم: نەمسا، بۆسنە و هەرسك، رۆمانیا، قوبروس، سان مارینۆ.
گروپی نۆیەم:(دۆڕاوی یاریی ئەڵمانیا و ئیتاڵیا كە ئەیتاڵیا بوو)، نەرویج، ئیسرائیل، ئەستۆنیا، مۆڵدۆڤا.
گروپی دەیەم: بەلجیكا، وێڵز، مەكدۆنیای باكوور، كازاخستان، لیختینشتاین.
گروپی یانزەیەم :ئینگلتەرا، سربیا، ئەلبانیا، لاتڤیا، ئەندۆرا.
گروپی دوانزەیەم: (دۆڕاوی یاریی فەرەنسا و كرواتیا كە كرواتیا بوو)، چیك، مۆنتینیگرۆ، فارۆ، جیبرالتەر.

سیستمی یارییەكانی پاڵاوتن
*یەكەمی سەرجەم گروپەكان (كە 12 هەڵبژاردە دەكات) راستەوخۆ دەگەنە مۆندیالی داهاتووی 2026 كە 16 شاری ئەمریكا و كەنەدا و مەكسیك بە هاوبەشی رێكیدەخەن.
* 12 دووەمی گروپەكان و باشترین 4 سێیەمی گروپەكانیش پلەی ئۆف یان یاریی پاشكۆی پاڵاوتن لە نێوان خۆیاندا دەكەن و لەم 16 هەڵبژاردەیەشەوە 4 هەڵبژاردەی تر دەگەنە مۆندیالی 2026.
*ئێستا یارییەكانی پاڵاوتن دەستیانپێكرددوەو تا مانگی مارسی ساڵی 2026 بەردەوام دەبن،جەند ئەنجامێکی ئەو یارییانەی تا ئێستا کراون بەمشێوەیە بوون؛
*ئینگلتەرا 3×0 لاتڤیا.
*ئیسرائیل 2×4 نەرویج.
*جیبراڵتەر 0×4 چیك.
*پۆڵەندا 2×0 ماڵتا.
*ئینگلتەرا 2 × 0 ئەلبانیا.
*پۆڵەندا 1 × 0 لیتوانیا.
*هۆڵەندا 8 × 0 ماڵتا.
*ئینگلتەرا 3 × 0 ئەلبانیا.
*ئینگلتەرا 3 × 0 لاتڤیا.
* ئەندۆرا 0 × 1 ئینگلتەرا.
*فنلنەدا 0 × 2 هۆڵەندا.
*ئیتاڵیا 2 × 0 مۆڵدۆڤا.
*کرواتیا 5 × 1 چیک.
تا ئێستا 4 جەولە لە یارییەکانی پاڵاوتن کراون، رۆژی پێنجشەممە 4/9/2025 جەولەی پێنجەم تا حەوتەمی یارییەکان دەکرێن و تا 9/9 بەردەوام دەبن، گرنگترین یارییەکانیش ئەمانە دەبن؛
*سلۆڤاکێا × ئەڵمانیا.
*بەلگاریا × ئیسپانیا.
*ئۆکرانیا × فەرەنسا.
*ئەرمینیا × پورتوگال.
*تورکیا × ئیسپانیا.
*هەنگاریا × پورتوگال.
*ماڵتا × هۆڵەندا.

 

 

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان