وەفدێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر مووچەی مانگی 6 و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان، بەرەو بەغدا بەڕێکەوت.
بەپێی ماڵپەڕی "بەغداد ئەلیەوم"، وەفدەکە لە نوێنەرانی دیوانی سەرۆکایەتیی حکومەت، وەزارەتەکانی دارایی، سامانە سروشتییەکان و سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران پێکدێت و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵی کۆدەبێتەوە.