هــــــونەرمــــەندی شانۆكار، رەئوف یەحیا، یەكێك بوو لەو ئەكتەرانەی توانیویەتی رۆڵی خۆی چ لە دەقە شانۆییە خۆماڵییەكان و چ شانۆ جیهانییەكاندا زۆر سەكەوتووانە بەرجەستە بكات، بە هەماهەنگی لەگەڵ ژمارەیەك لە شانۆكارانی سلێمانی (كۆمەڵەی هونەرە جوانەكان) لە ساڵی 1957 لە سلێمانی دابمەزرێنێت.
ناوی تەواوی ئەو هونەرمەندە (رەئوف یەحیا ئەحمەد زەنگەنە)یە، ساڵی 1926دا لە گەڕەكی كانێسكانی سلێمانی لەدایكبووە و بۆ یەكەمجار لە ساڵی 1941دا وەك ئەكتەر لە چیرۆكی شانۆیی (بازرگانی ڤینیسیا)ی شكسیپردا رۆڵی كارەكتەری سەرەكی بینیوە، لە شانۆكانی (لەڕێی نیشتماندا، مەنوچەڕ، مەم و زین، كێچ، شێخی تەپلەڕەش، بلیت و زاوا، مرۆڤ و زەوی، عەلە ورگەی شوتی دز، پیسكەی مۆلێر و بووكی ناكام و چەندین شانۆی دیكەدا رۆڵی گێڕاوە).
ساڵی 1969 بە هاوكاری كۆمەڵێك لە هونەرمەند و ئەدیبانی سلێمانی، كۆمەڵەی هونەر و وێژەی كوردی-یان دامەزراند و دواتر ناوەكەی گۆڕدرا بۆ كۆمەڵەی هونەرە جوانەكانی كورد.
هونەرمەند رەئوف یەحیا لە ژیانی خۆیدا دووجار بۆ خوارووی عیراق دوور خراوەتەوە كە جارێكیان لەگەڵ مامۆستا برایم ئەحمەد بووە.
ئەو هونەرمەندە رۆژی 27/4/1989 كۆچی دوایی كردووە.
ژیار رەشید