بەختیار سەعید
چیرۆکەکە
رووداوەکان لە رۆڵی (تەمار رابینان)دا (نیڤ سوڵتان ) رۆڵی تێدا دەگێڕێت، بریکاری مۆسادی ئیسرائیلی بە رەچەڵەک ئێرانی، کە دزە دەکاتە ناو تاران بۆ تێکدانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی و تەقاندنەوەی (ریاکتۆرێک –مەفاعیلی ئەتۆمی) ئێران، بۆ ئەوەی رێگە خۆش بکات بۆ هێرشێکی ئاسمانی لە داهاتوویەكی نزیكدا، لە چوارچێوەی ئەرکەکەیدا سیستەمی ئێران هاک دەکات و دزە دەکاتە ناو ژیانی کارەکتەرە جۆراوجۆرەکانەوە، تووشی ململانێی سۆزداری و پیلانێکی ئاڵۆز دەبێت کە گرژی و سیخوڕیی تێکەڵ دەکات.
خەڵات و ریتینگ
ئەم زنجیرەیە لە ساڵی2021 دا، خەڵاتی ئیمی نێودەوڵەتی بۆ باشترین زنجیرە دراما بەدەستهێنا و بوو بە یەکەم زنجیرەی ئیسرائیلی کە ئەم شەرەفە وەربگرێت.
وەرزەکان و گەشەکردن:
وەرزی یەکەم لە مانگی حوزەیرانی 2020دا پەخشــــکرا، (8 ئەڵقە) بوو، دواتر وەرزی دووەم لە مانگی ئایاری2022دا، (8 ئەڵقە) بوو، ئەکتەری ئەمریکی(گلێن کلۆس وەک مەرجان مۆنتازێری) پەیوەندیی بە کاستی فیلمەکەوە کرد، وەرزی سێیەم بۆ پەخشکردنی لە (کەناڵی کان (11 لە مانگی کانوونی دووەمی2024 دا راگەیەندرا، بەمەش کۆی گشتی زنجیرەکە گەیشتە سێ وەرز و لە سەرەتادا بڕیاردرا لە ئەپڵ تیڤی+ بۆ یەکەمجار نمایشكرا، سەبارەت بە وەرزی چوارەمیش نووسینەوەی سیناریۆکە بۆ ئەوەی هاوسەنگ بێت لەگەڵ رووداوەکانی ئێستا (وەک ململانێی غەززە) بەزەحمەت دەستی پێکردووە و دواکەوتنی زیاتری لێکەوتووەتەوە.
یەکەم ئەڵقە لە مانگی کانوونی دووەمی2024 لە کەناڵی Kan 11 پەخشکرا و ئێستاش بۆ یەکەمجار لە ئەپڵ تیڤی+ دواخراوە. بەشداربووانی کاستەکە ئەمانەن: هیو لۆری وەک پشکنەری ئەتۆمی ئەفریقای باشوور، ساسۆن گابای وەک «کۆتر»، بریکاری دێرینی مۆساد و فۆنیکس رای.
پڵۆت: دوای کوشتنی میلاد و پەرەسەندنی دۆخەکە، تەمەر هەردوو (مۆساد و ئێران)یش بەدوایدا دەگەڕێن. ناچارە هاوپەیمانیی لەگەڵ کارەکتەرە نوێیەکاندا بکات و هەوڵی ئاشکراکردنی بەرنامەیەکی ئەتۆمی نهێنی ئێران بدات.
کارەکتەرە سەرەکییەکان :
-(تەمار رابینان – نیڤ سوڵتان) بە رەچەڵەک ئێرانییە، دوای رووبەڕوو بوونەوەی کارەساتبار وردە وردە لە مۆساد جیا دەبێتەوە، دەگۆڕێت بۆ یاخیبوویەک کــــــــە هەوڵــــــدەدات ناسنامەکەی بدۆزێتەوە و بەرگریی لە خۆی بکات
-(فەراز کەمالی – شۆن توب)، بەرپرسی یەکەی لێکۆڵینەوەکانی سوپای پاسداران، کە تێکەڵەیەک لە دڕندەیی و بەزەیی بەرجەستە دەکات، مەترسییەکی بەردەوام دروست دەکات.
-(مەرجان مۆنتازێری – گلێن کلۆس)، لە وەرزی دووەم و دواتر بە هێزێکی دراماتیکی و کارەکتەری ئاڵۆز زیاد دەکات، تەمار لە نێوان دوو ئاگردا دادەنێت.
-(ئێریک پیتەرسۆن – هیو لۆری) لە (وەرزی سێیەمدا: پشکنەرێکی نێودەوڵەتیی پیلانێکی ئەتۆمی ئاشکرا دەکات، ئەمەش تەمار ناچار دەکات بڕیاری چارەنووسساز بدات.
بەرهەمهێنان:
بودجەیەکی زۆر، فۆتۆگرافی پرۆفیشناڵ، وردەکاریی رۆژانەی ورد، لەلایەن بەرهەمهێنەر و نووسەرانەوە پێشـــــــکەش دەکرێــــــت لەهەمانکاتدا ژینگـــــــەیەکی واقیعی (تاران)یان بنیات ناوە و وەرزی چــــــوارەم لە ئێستادا لە بەرهەمهێناندایە و نووسراوەتەوە بۆ ئەوەی رەنگدانەوەی رووداوەکانی ئێستای ناوچەی(غەززە) بێت، هێشتا وێنەگرتنی دەستی پێنەکردووە، وا بڕیارە دواتر وێنەگرتن دەست پێبکات و رەنگە لە ساڵی 2026-2027 دا پەخش بکرێت.
چی وای لێدەکات تایبەت بێت؟
هاوسەنگییەک لە نێوان کەسایەتی ئاسایی و سیاسی، تێکەڵەیەکی ورد لە لایەنە مرۆییەکانی تەمار و ناوەندە ئاڵۆزەکەی سیخوڕیی، بەتایبەتی ناسنامەی ئێرانی-ئیسرائیلی، وردبینی کەلتوریی سەرسوڕهێنەر، تەنانەت بینا و شوێنەکانیش رەسەن دەردەکەون، وەک چۆن لەلایەن کۆچبەرە ئێرانییەکانەوە دروستکراون، بەشێوەیەکی دراماتیکی رەنگدانەوەی پێشــــــهاتە راستەقینەکانــــــی ژیانی وەک بەرنامە ئەتۆمییەکان، گرژییە ناوچەییـــــــــەکان و کاریگـــــــەرییەکانی رووداوەکانی ئێســــــــتایە. زنجیرەکە بە زمانی ئەسڵی(عیبری، فارسی و ئینگلیزی) بەردەستە، لەگەڵ چەندین بژاردەی ژێرنووس (لەوانەش عەرەبی و ئینگلیزی)
کاستی گشتی:
ژمارەی ئەکتەرە سەرەتایی و دووبارەبووەکان نزیکەی25 30- کەسن، بەبێ ژماردنی دەرکەوتنی بچووک یان دەرکەوتنی میوان، وێنەگرتن بە تەواوی لە ئەسینای پایتەختی یۆنان ئەنجامدراوە و شارەکە دووبارە دروستکراوەتەوە و ژینگەکەی گۆڕدراوە بۆ ئەوەی لەگەڵ دیمەنەکانی تاران بگونجێت، لە رێگەی دیزاینی تەلارسازیی و سێتی بەرفراوانەوە، نزیکەی 5 هەزار کەس لە کۆمەڵگەی ئێرانیی کە لە یۆنان دەژین وەک زیادە لە پاشخانەکەدا بەکارهێنران بۆ بەرزکردنەوەی رەسەنایەتی و مۆرکی کارەکە.