سه‌رۆك كۆمار رایگه‌یاند: شـــانازیی بـــــــه مــــێژووی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌وه ده‌كه‌ین و پێویسته خزمه‌تی زیاتری پارێزگاکه بكرێت.
دوێنێ، د.له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆمار به‌هاوڕێیه‌تیی خاتوو شــــــاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خـــــــــــــانمی یه‌كه‌می عیراق، سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد و رایگه‌یاند: له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا هه‌ڵه‌بجه پێگه‌یه‌كی گرنگی هه‌یه و به‌پارێزگابوونیشی به‌رزده‌نرخێنین و هه‌رچی بۆ ئه‌و پارێزگایه بكه‌ین به كه‌می ده‌زانین، راشیگه‌یاند: شانازیی به مێژووی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌وه ده‌كه‌ین و سڵاو بۆ رۆحی پاكی شه‌هیدان ده‌نێرین، ئه‌و پارێزگایه سیمبوولی قوربانیدان و به‌گژداچوونه‌وه‌ی دوژمنانی گه‌له‌كه‌مانه، هاوكات سه‌رۆك كۆمار ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی چه‌ند داواكارییه‌ك ده‌ربڕی له‌پێناوی خزمه‌تكردنی زیاتری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌دا.