بەغدا و ئەنقەرە، رێککەوتنێکی نوێ ئیمزا دەکەن؟

12:24 - 2025-07-24
جیهان
58 جار خوێندراوەتەوە

وەفدێکی عیراق دانوستانی رێککەوتنێکی ستراتیژی نوێ لەگەڵ تورکیا دەکات کە لە نەوتەوە تێدەپەڕێت و پیشەسازییەکانی غاز و کارەبا و پترۆکیمیایی دەگرێتەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی فراوانکردنی هاوکارییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵاتدایە. 
رۆژنامەی (زەمان) بڵاویکردەوە، ئەو رێککەوتنە نوێیە دوای ئەو ئاگادارکردنەوەیەی  ئەنقەرەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنە کۆنەکەی لەگەڵ بەغدا لەسەر هێڵی بۆریی نەوت کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1973 و بڕیارە لە ناوەڕاستی ساڵی 2026 رابگیرێت.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتی وزەی تورکیا نووسراوێکی ئاراستەی وەزارەتی نەوت کردووە و خواستی خۆی بۆ نوێکردنەوەی ئەو رێککەوتنە دەربڕیووە، لەگەڵ رەشنووسی رێککەوتنێکی نوێی هاوپێچکراو بۆ هاوکاریکردن لە بواری وزە، گشتگیرتر لە رێککەوتنی پێشوو، بەو پێیەی هاوکاریی لە بواری نەوت، غاز، پیشەسازیی پترۆکیمیایی و کارەبای لەخۆگرتووە، بە ئامانجی فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاریی نێوان هەردوو وڵات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان