چاودێریکردنی ئینتەرنێت توندتر دەکرێت

10:23 - 2025-07-28
جیهان
27 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، پەرلەمانی ئێران پرۆژەیاسایەکی پەسەندکرد، کە چاودێریی سەر ئینتەرنێت توندتر دەکات و حکومەت دەیەوێت لە رێی یاساکەوە بڵاوبوونەوەی هەواڵی چەواشەکاری لە سۆشیال میدیادا بنبڕبکات.
پرۆژەیاساکە رۆژی سێشەممەی رابردوو لەسەر داوای دەسەڵاتی دادوەری لە رێی حکومەتی ئێرانەوە پێشکەش بە پەرلەمان کراوە و ناونیشانەکەشی بریتییە لە «بنبڕکردنی هەواڵی درۆ و چەواشەکارانە».
پرۆژەیاساکە، بەخێرایی کاری لەسەر کراوە و لە دانیشتنی دوێنێی پەرلەمانی ئێراندا، کە 260 پەرلەمانتار لە کۆی 290 پەرلەمانتار ئامادەیبوون، خرایە دەنگدانەوە و 205 دەنگی بەڵێی بەدەستهێنا و 49 دەنگیش رەتیانکردەوە، ژمارەیەك پەرلەمانتاریش دەنگیان نەداوە.
کازم دڵخۆش ئەباتری نوێنەری حکومەتی ئێران لە پەرلەمان روونیکردەوە: یاساکە لە 22 ماددە پێکدێت و ئەرکی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان دیاری دەکات، سەرپێچییەکانی دەستنیشانکردووە و سزاکانیشی دیاریکردووە، کە زیندانیکردن دەیگرێتەوە تا سزای دارایی و لێسەندنەوەی هەندێك ماف.
هەروەها جەختیکردەوە، کە دەبێت جیاوازی لەنێوان بەکارهێنانی دروست و نادروستی جیهانی ئینتەرنێتدا بکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان