وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم رایدەگەیەنێت، 3 یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکانی دانیشتووی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لە ئەمڕۆوە دەتوانن بۆ دامەزراندن لەسەر میلاکی حکومەتی فیدراڵی، سەردانی تۆماری زانکۆکانیان بکەن.
بەپێی راگەیەندراوێک، وەزارەتەکە لینکی تایبەت بە پێشکەشکردنی داتاکانی بۆ ئەنجومەنی راژەی گشتیی فیدراڵی، ئاراستەی زانکۆکان کردووە. داواش لەو کەسانە کراوە سەردانی تۆماری زانکۆکانیان بکەن بۆ وەرگرتنی وردەکاریی پێویست لەبارەی پڕکردنەوەی فۆڕمەکانەوە.