هونەرمەندی شێوەكار، ئەیوب عەبدوڵڵا غەریب، یەكێكە لە شێوەكارانی كەركوك كە ساڵانێكە خزمەمەتی هونەری شێوەکاری دەکات، دەڵێت: لە كەركوك گەلەرییەك نییە بۆئەوەی هونەرمەندان تابلۆكانیی خۆیانی تێدا نمایش بکەن.
ئەیوب بە دوالاپەڕی وت: لەمێژە بە تابلۆكانی شێوەكاری ناوداری جیهان (ڤان كوخ) سەرسامم، لە ناو كوردیشدا تابلۆكانی (سامان ئەبوبەكر) سەرنجیان راكێشاوم و ماوەیەكیش لەگەڵ ئەو هونەرمەندە كارم كردووە.
وتیشی: لە 12 پیشانگەی هاوبەش و سێ پیشانگەی تایبەتیدا بەشداربووم و تابلۆكانم بەهۆی ئەوەی كە گوزارشت لە بوارە جیاجیاكانی ژیانی رۆژانە دەكەن سەرنجی ئامادەبووانی پیشانگە تایبەتییەكانمی راكێشاوە.
شێوەكار ئەیوب لە كۆتاییدا داوای لە ئیدارەی پارێزگای كەركوك كرد كە گەلەرییەكی شایستە لە شارەكە دروست بكرێت بۆ زیاتر بەرەوپێشچوونی هونەری شێوەكاریی لەو پارێزگایەدا و سوپاسی ستافی بەڕێوەبەری سەنتەری رۆشنبیریی كەركوك كرد لە پای پاڵپشتیان بۆ بەرهەمی هونەرمەندان
كەركوك، رزگار شوانی