جێگری سه‌رۆك وه‌زیران جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر پێویستیی پابه‌ندبوونی هه‌رێم و به‌غدا به جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ئه‌مدواییه‌ی نێوانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم. ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش رایگه‌یاند: رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌ربه‌سته‌كانی ناردنی مووچه‌ی نه‌هێشتووه.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران
به‌جیا پێشوازییكردله محه‌مه‌د ئه‌لحه‌سان نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عیراق، ستیڤ بیتنه‌ر كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان، له دیداره‌كاندا جه‌خت له‌سه‌ر پێویستیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌پێی ده‌ستوور و له رێگه‌ی گفتوگۆ و دانوستانی به‌رده‌وامه‌وه كرایه‌وه.
له‌باره‌ی گرنگیی رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر پرسی مووچه، سروه محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا كرا، هه‌نگاوێكی زۆر گرنگ بوو به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی پرسی مووچه و بابه‌ته داراییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه به‌ربه‌ستی ناردنی مووچه له به‌غداوه نه‌مێنێت و فه‌رمانبه‌ران مووچه‌ی مانگی پێنج وه‌ربگرن، وتیشی: له‌كاتی پابه‌ندبوونی هه‌ردوولایه‌نی هه‌رێم و به‌غدا به رێككه‌وتنه‌كه، ناردنی مووچه بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت، راشیگه‌یاند: بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه هاوشێوه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراق ئاسایی ببێته‌وه و له‌كاتی خۆی دوانه‌كه‌وێت، پێویسته كاتێكی دیاریكراو بۆ راده‌ستكردنی داهاتی ناوخۆ و بابه‌تی نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستان و وردبینی له لیستی مووچه و ناردنی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵه‌وه دیاری بكرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه و پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خزمه‌ت و خانه‌نشینیی پێشمه‌رگه تاوتوێ بكات. فه‌تحوڵڵا عومه‌ر جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی خانه‌نشینیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمدا گفتوگۆ له‌باره‌ی پرسه داراییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و پرسی خزمه‌ت و خانه‌نشینی و مووچه و شایسته داراییه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له بڕگه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ له‌باره‌ی مووچه‌كانی مانگی شه‌ش و حه‌وتی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و پرسی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌كات.
هه‌ولێر، ته‌ها عه‌بدوڵڵا