رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ رایدەگەیەنێت، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کراوەتە بارمتەی ناکۆکییە سیاسییەکان و هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانیش بە "پەرەسەندنێکی مەترسیدار" ناودەبات.
بەپێی راپۆرتەکە، هێرشەکان بەرهەمی نەوتیان 70% کەمکردووەتەوە و راگرتنی مووچەش لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر خزمەتگوزارییە گشتییەکانی وەک تەندروستی و پەروەردە هەبووە.
رێکخراوەکە داوا دەکات دەسەڵاتدارانی عیراق و هەرێم، پێدانی مووچە بکەنە کاری لەپێشینەیان.