چامپیۆنس لیگی یانەكانی ئەوروپا دەستیپێكردووە

12:55 - 2025-07-30
وەرزش
16 جار خوێندراوەتەوە

یارییەكانی پاڵەوانێتیی چامپیۆنس لیگی یانەكانی ئەوروپا بۆ وەرزی 2025-2026 دەستیانپێكردووە و ئێستا یارییە بەراییەكانی بەڕێوەدەچن.

پاڵەوانێتییەكە
ئەمساڵ، دووەم ساڵە ئەم پاڵەوانێتیەی یانەكانی ئەوروپا بە سیستمێكی نوێی زۆر جیاواز لە سیستمە كۆنەكەی جاران، بەڕێوە دەچێت، سەرەتا با باسێكی سیستمە نوێیەكە بكەین.

یانە بەشدارەكان
83 یانەی سەرجەم وڵاتانی ئەوروپا بەشداریی یارییەكانی ئەم وەرزەی چامپیۆنس لیگ دەكەن، بەشدارییكردنەكەشیان بەمشێوەیەیە:
* 29 یانە راستەوخۆ گەیشتونەتە دوا یارییەكان كە ئەم یانانەن:
* ئیسپانیا 5 یانە (بارسیلۆنا، ریاڵ مەدرید، ئە.مەدرید، ئە.بیلباو، ڤیاریاڵ).
* ئینگلتەرا 5 یانە + تۆتنهام پاڵەوانی یۆرۆپا لیگ (لیڤەرپوڵ، چێڵسی، ئەرسناڵ، مان سیتی، نیوكاسڵ،تۆتنهام).
* ئیتاڵیا 4 یانە (ناپۆلی، ئینتەرمیلان، ئەتڵەنتا، بۆڤانتۆس).
* ئەڵمانیا 4 یانە (بایرن مونشن، بایەر لیڤەر كوزن، ئینتراخت فرانكفۆرت، بروسیا دۆرتمۆند).
* فەرەنسا 2 یانە + پاریس سانجێرمان، پاڵەوانی چامپیۆنس لیگ (پاریس سانجێرمان، ئۆڵۆمپیك مارسیلیا، مۆناكۆ) .
* هۆڵەندا 2 یانە (ئەیاكس ئەمستردام، ئایندهۆڤن).
*یۆنان (ئۆڵۆمپیاكۆس).
*پورتوگال (سپۆرتینگ لشبۆنە).
*توركیا (گەڵاتە سەرای).
*بەلجیكا (یۆنیۆن سان جیلاوس).
*چیك (سلاڤیا پراگ).
*7 یانەش لە یارییەكانی پاشكۆی پاڵاوتنەكانەوە دەگەنە دوا یارییەكان و سەرجەم 36 یانە دەكات.
ئێستا یارییەكانی ئەم پاشكۆی پاڵاوتنانە بەردەوامن و دوو قۆناغ لە یارییەكانی كراون، دوێنێ سێشەممە و ئەمڕۆ چوارشەممە یارییەكانی قۆناغی دووەمی پاڵاوتن دەكرێن كە سەرجەم 15 یاریی دەبن.

وادەی یارییەكان
* یارییەكانی پاشكۆی پاڵاوتنەكان 8/7 دەستپێكردووە، رۆژی 27/8 كۆتاییاندێت و 7 یانە لەكۆی 54 یانە دەگەنە قۆناغی یەكەمی چامپیۆنس لیگ، لەم قۆناغەدا 36 یانە بە سیستمی خولێكی یەك قۆناغ لە گروپێكدا پێكەوە یارییەكان دەكەن.
* یارییەكانی ئەم قۆناغە نوێیە 16/9/2025 دەستپێدەكەن و تا مانگی جەنیوەری 2026 بەردەوام دەبن.
*مەرجی ئەم پاڵەوانێتییە بە سیستمە نوێیەكە ئەوەیە دەبێت لە هەر ئاستێكدا تیپەكان دوو یاریی لەگەڵ تیپەكانی ئاستی خۆیان و دوو یاریی لەگەڵ ئاستی دووەم و دوو یاریی لەگەڵ ئاستی سێیەم و دوو یاریی لەگەڵ ئاستی چوارەمدا بكەن.
ئەوەتا وەك روونكردنەوە بۆ ئەم خاڵە، ساڵی پار، بارسیلۆنا ئەو دوو یانەیەی لە ئاستەكەی خۆیدا یاریی لەگەڵدا كردن (بایرن مونشن و بروسیا دۆرتمۆند) بوو، ریاڵ مەدرید لەگەڵ (مان سیتی و بایرن مونشن) یارییانكرد، ئەمەش بۆ ئاستەكانی تریش بە هەمان شێوەیە.
بۆ یاریی یانەكانیش لەگەڵ یەكتریدا، پاش ئەوەی قورعە بۆ یانەكان دەكرێت، هەر یانەیەك هەوڵ دەدات لە ریزبەندیی 36 یانەكەدا زۆرترین خاڵ كۆبكەنەوە.

پاش تەواو بوونی ئەم یارییانە
*یەكەم تا هەشتەمی ریزبەندیی  راستەوخۆ دەگەن قۆناغی داهاتووی یارییەكان كە قۆناغی 16 یانە دەبێت.
*9 یەمی ریزبەندیی تا 25 – ەمینی ریزبەندییش یاریی پلەی ئۆف دەكەن و 8 یانەی تر لەم قۆناغەوە دەگەن قۆناغی 16 یانە.
*لەپلەی 25 – ەوە تا پلەی 36 –ە مین ریزبەندییش ئاوت دەبن و بۆ هیچ خولێكی تر سەرناكەون وەك ئەوەی پێشتر سەردەكەوتن بۆ یۆرۆپالیگ و كۆنفرانس لیگ.
قۆناغی پلەی ئۆفیش كە لە پلەی 9 تا 25 بەشداریی تیادادەكەن، بەمشێوەیە دوو یاریی چون و گەڕانەوە لەگەڵ یەكتر دەكەن و براوەكانیان كە 8 تیپ دەكات دەگەنە قۆناغی 16 یانە:
* 9 ×   24 .
*10 ×  23.
*11   ×  22.
* 12  ×  21.
*13   ×  20.
*14  ×   19.
* 15 ×   18.
*16  ×   17.
قۆناغی 16 یانەش بە سیستمی چوونە دەرەوە لە ئەنجامی دوو یاریی چون و گەڕانەوە تا یاریی كۆتایی بەڕێوە دەچێت.
وەك ساڵی پار بینیمان، 36 یانەكە لە یەك گروپدا دەبن، ریزبەندییان لە گروپەكەدا (یەكەم تا 36) ، بەپێی پۆلێنكردنێكی تایبەت دەبێت، دواتر؛ 
* یارییەكانی پاشكۆی پاڵاوتن بۆ گەیشتن بە قۆناغی 16 یانە، مانگی فێبرایەری 2026 دەستپێدەكەن.
*مانگی مارسی 2026 یارییەكانی قۆناغی 16 یانە دەكرێن.
*مانگی ئەپریلی 2026 یارییەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی و 8 یانە دەکرێن.
*مانگەكانی ئەپریل و مایۆی 2026 یارییەكانی نیوەی كۆتایی و 4 یانە.
*30/5/2026 یاریی كۆتایی.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان