ساڵۆنی لاپه‌ڕه نۆی ناوه‌ندی هه‌ولێری مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاری (ی.ن.ك)، كۆڕێك بۆ (د. نه‌به‌ز مه‌جید ئه‌مین) یه‌كه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی كۆیه، به ناونیشانی (زانكۆی كۆیه، دامه‌زراندن و هه‌ڵسه‌نگاندن له‌نێوان دوێنی و ئه‌مڕۆ) سازده‌كات.
له كۆڕه‌كه‌دا هه‌ردوو كتێبی (زانكۆی كۆیه) و (ره‌گه‌زی كورد) له نووسینی (د. نه‌به‌ز مه‌جید ئه‌مین) به دیاریی به ئاماده‌بووان ده‌به‌خشرێت.
كۆڕه‌كه سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه 2/8/2025 له ناوه‌ندی هه‌ولێری مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.