كه‌مال عه‌لی هونه‌رمه‌ند و ئه‌كته‌ر له گۆشه‌ی یه‌ك پرسیاری كوردستانی نوێ-دا سه‌باره‌ت به سه‌رقاڵیی رۆژانه‌ی، پێیوتین: منیش وه‌كو هه‌موو فه‌رمانبه‌رێك رۆژانه سه‌رقاڵی ده‌وامی ره‌سمیی حكومیم و مامۆستای هونه‌رم له باخچه‌ی منداڵانی كازیوه.
وه‌كو كاری هونه‌ریی، ره‌نگه ئه‌م بارودۆخه ناله‌باره‌ی رووی كردۆته میلله‌ته‌كه‌مان پشكێكی به‌ر كاری هونه‌ریی كه‌وتبێت، هونه‌ری به گشتی تووشی دابڕان كردووە به هۆی نه‌بوونی بودجه بۆ كار و چالاكییه‌كان، به‌ڵام له ماوه‌ی رابردوودا دوای نووسینی دوو ده‌قی شانۆی و نمایشكردنیان، ئێستا سه‌رقاڵی نووسینی ده‌قی سێیه‌مم به ناوی (پیره‌كان بۆ دۆزه‌خ).
هه‌روه‌ها ئێستا دوو كاری شانۆییم له‌به‌رده‌ستدایه، كه ناوه‌كانیان جارێ پارێزراون و ئاشكرای ناكه‌م و چاوه‌ڕوانین بودجه‌مان بۆ ته‌رخان بكه‌ن تا دهستبهكاربكهین له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ئه‌كته‌ر كاك نه‌هرۆ و كاك گۆران، خۆشم وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شدارده‌بم.