ساڵۆنی لاپەڕە نۆ كۆڕێكی بۆ (د.نەبەز مەجید ئەمین) رێكخست

01:18 - 2025-08-03
کوردستان
65 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، ساڵۆنی لاپەڕە نۆی ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی ی.ن.ك، كۆڕێكی بۆ د.نەبەز مەجید ئەمین بەناونیشانی (زانكۆی كۆیە، دامەزراندن و هەڵسەنگاندن لەنێوان دوێنێ و ئەمڕۆ) رێكخست.
لە كۆڕەكەدا، كە نووسەران و رۆشنبیران ئامادەبوون، د.نەبەز مەجید ئەمین یەكەمین سەرۆكی زانكۆی كۆیە، قسەی لەسەر زانكۆی كۆیە و مێژووی دامەزراندنی كرد.
لە كۆتاییشدا، هەردوو كتێبـی (زانكۆی كۆیە) و (رەگەزی كورد) لە نووسینی د.نەبەز مەجید ئەمین بەخشرایە ئامادەبووان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان