پێش لوتکەی ئەلاسکا، ئەوروپا و زێلێنسکی مەرجەکانیان بە ترەمپ راگەیاند

02:14 - 2025-08-15
جیهان
58 جار خوێندراوەتەوە

سەرکردەکانی یەکێتیی ئەوروپا و ئۆکرانیا لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ جەختیان کردەوە، کە پێویستە هەر رێککەوتنێک لەگەڵ روسیا، جێگەی قبوڵکردنی ئۆکرانیا بێت.

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشی دوای پەیوەندییەکە، بەریتانیا، فەرەنسا، و ئەڵمانیا داوای گەرەنتی ئەمنی بەهێز بۆ ئۆکرانیا دەکەن. هەروەها جەختدەکەنەوە لەسەر زیادکردنی سزا بۆ سەر روسیا ئەگەر پوتن بە ئاگربەست رازی نەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان