بۆچی زێلینسکی بۆ کۆبوونەوەکەی ترەمپ و پوتین بانگێشت نەکراوە؟

03:44 - 2025-08-15
جیهان
46 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمیر پوتین، لە ئەلاسکا کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵی بەبێ ئامادەبوونی ئۆکرانیا ئەنجام دەدەن، سەرەڕای ئەوەی کیێڤ و هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی جەختیان کردۆتەوە کە هیچ رێککەوتنێک بەبێ ئۆکرانیا نابێت.

ترەمپ رایگەیاندووە کە ئامانجی سەرەکی لەم کۆبوونەوەیە ئەوەیە بزانێت پوتین "نیاز و مەبەستی چییە". 

ئەگەر کۆبوونەوەکە بەباشی بەڕێوەبچێت، رێککەوتنێکی خێرا لەگەڵ زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، ئەنجام دەدرێت، بەڵام ئەگەر شکست بهێنێت، ترەمپ بەڵێنی "دەرەنجامی سەخت"ی بۆ روسیا داوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان