مەڵبەندی نەینەوای یەکێتی: لە خزمەتکردنی پێکهاتەکانی نەینەوا بەردەوام دەبین

04:19 - 2025-08-15
کوردستان
44 جار خوێندراوەتەوە

مەڵبەندی نەینەوای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە (19)ـەمین ساڵیادی تەقینەوەی بارەگاکەیدا رایگەیاند، کە بەردەوام دەبن لە خەبات و خزمەتکردنی هەموو پێکهاتەکانی نەینەوا بەبێ جیاوازی.
لە پەیامەکەدا هاتووە، رۆژی 15-8-2006، تیرۆرستانی قاعیدە هێرشیانکردە سەر بارەگاکەیان و بەهۆیەوە (13) کەس شەهیدبوون و (106)ی دیکە برینداربوون. 
مەڵبەندەکە جەختیکردەوە، ئێستا لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال، دەرگایان بۆ خزمەتی هەموو پێکهاتەکان کراوەیە و سەری رێز بۆ گیانی پاکی قوربانیان و گشت شەهیدانی کوردستان دادەنەوێنن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان