ئه‌وه‌ی كه‌مێك بایه‌خ به‌پرس و بابه‌تی جینۆساید بدات و بۆی مه‌به‌ست بێت؛ ئه‌وه‌نده‌ی به‌سه كه بڕێك سه‌رنج بخاته سه‌ر زانكۆكانی كوردستان (حكومی و ئه‌هلی) و تێبگات له‌وه‌ی: ئایا بۆ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كی جینۆسایدكراو به‌پێی گشت پێوه‌ر و پێوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئه‌م بابه‌ته بووه به قه‌زییه له‌لایان؟ ئه‌م پرسیاره بۆ دامه‌زراوه‌ی حكومڕانیش له هه‌رێمی كوردستان هه‌ر راسته و ده‌كرێ له‌كاتی تردا بچینه‌وه سه‌ری و ئێستا ته‌نیا له‌سه‌ر زانكۆ وه‌ك ناوه‌ندێكی زانستی و زانیاری و گرنگی و بایه‌خی بۆ پرسی جینۆساید راده‌وه‌ستین.
با له‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌وه ده‌ستپێبكه‌ین (كاره‌سات)؛ تا ئێستاش له‌گوتاری زانكۆ و گفتوگۆی رێژه‌یه‌كی زۆر له مامۆستایانی زانكۆدا (حكومی و ئه‌هلی) له هه‌رێمی كوردستاندا، كاتێك باسی تاوانه‌كانی جینۆساید و ره‌هه‌ند و كاریگه‌رییه‌كانی ده‌كه‌ن، له رسته‌ی یه‌كه‌مدا ده‌كه‌ونه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نابابه‌تی و نالۆژیكییه‌وه، ئه‌ویش به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی (كاره‌سات-تراژیدیا)یه و قبوڵمان بێت یاخود نا؛ په‌نابردن بۆ به‌كاربردن یاخود به‌كارهێنانی (كاره‌سات -تراژیدیا) وه‌ك پێناسه یان گوزارشت له‌تاوانی جینۆساید، خۆی له‌خۆیدا كاره‌ساته و ده‌توانین بێژین ئاماژه‌ی روون و ره‌وانه بۆ بێمه‌عریفه‌یی له‌به‌رامبه‌ر فه‌لسه‌فه و چه‌مكی تاوانه‌كه و یاسا و رێسا پێزانراوه‌كانی و بكه‌ر و قوربانییه‌كانی!
له كوردستان به ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆر زانكۆمان هه‌یه، جگه له زانكۆ حكومییه‌كان له (دهۆك، هه‌ولێر، سلێمانی، كه‌ركوك، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان، سۆران، راپه‌ڕین) چه‌ندین زانكۆی تری ئه‌هلی و تایبه‌تمان له‌هه‌مان ئه‌و شوێنانه به‌ناونیشانی جیاجیا هه‌یه. لێره‌دا قسه‌مان له‌سه‌ر ژماره و زۆر و بۆری زانكۆكان و كاریگه‌ری ئه‌رێنی و نه‌رێنیان نییه، به‌ڵكو قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر گووتاری ره‌سمی زانكۆ و كاراكته‌ره زانستی و مه‌نهه‌جییه‌كانی تایبه‌ت به‌تاوانی جینۆساید به (ده‌ربڕینی كاره‌سات) ده‌ستپێبكات؛ چۆن ده‌توانین چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێبكه‌ین ببنه به‌شێك له پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و بنكۆڵكاری له‌سه‌ر تاوانه‌كانی جینۆساید و ره‌هه‌ند و كاریگه‌رییه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان؟!
ره‌نگه له ئاست ئه‌م بۆچوونه هه‌بن و بێژن ئه‌وه‌نییه له زانكۆكانی (هه‌ڵه‌بجه، سۆران، گه‌رمیان، سلێمانی، چه‌رموو، هه‌ولێر، دهۆك) سه‌نته‌ر و ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی تایبه‌ت به جینۆساید و ئه‌نفال هه‌ن؛ پێچه‌وانه‌كه‌ی پێم وایه ئه‌و سه‌نته‌ر و ناوه‌ندانه له‌ناو به‌شێك له‌زانكۆكان نه‌بوونیان له‌بوونیان باشتره، چونكه نه‌ك نه‌یانتوانیوه كاری زانستی و ئه‌كادیمی جدی بكه‌ن، به‌ڵكو له‌زۆرێكیاندا دوور له‌هه‌موو پێوه‌ر و پێوانه زانستی و ئه‌كادیمییه‌كان ساڵانه و ته‌نیا له یادی تاوانه‌كاندا، سه‌رقاڵی گێڕانی مه‌راسیمی ته‌قلیدین!
هه‌م له زانكۆكان و هه‌میش له سه‌نته‌ره‌كانیان بۆ جینۆساید بپرسه و پێیان بڵێ: بێزه‌حمه‌ت ساڵانه چه‌ن توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌كالۆریۆس و ماسته‌ر و دكتۆراتان هه‌یه؟ پرسیاریان لێبكه‌ی و بڵێی ئه‌رێ كۆگای زانیاری و به‌ڵگه‌نامه‌ی تایبه‌ت به تاوانه‌كانی جینۆسایدكردنی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌تان هه‌یه؟ پێیان بێژی ئه‌رێ تا ئێستا له‌و هه‌موو زانكۆیه چه‌ند كتێبتان له‌سه‌ر تاوانه‌كان به زمانه زیندووه‌كانی دنیا به‌رهه‌مهێناوه و چاپ و بڵاوتان كردووه‌ته‌وه؟ دڵنیام ده‌كه‌ونه پاساوهێنانه‌وه‌ی نادروست و بێبنه‌ما، چونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا پرسی جینۆسایدكردنی گه‌لی كورد و كوردستانیان به‌هه‌ند و گرنگ وه‌رنه‌گرتووه!
ده‌بێ روونتر بێژمی: (ئه‌م روانگه‌یه‌ی زانكۆ بۆ بینینی تاوانی جینۆساید، ده‌بێ تێك و پێك شكێنرێ و سه‌رله‌نوێ له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی راست و دروست، پڕۆژه‌ی كاركردن له‌سه‌ر تاوانی جینۆسایدكردنمان و ره‌هه‌ند و كاریگه‌ری و مه‌ترسییه‌كانی له رابردوو و ئێستا و داهاتووشماندا، به وردی دابڕێژینه‌وه، ده‌نا هه‌رواو وه‌ك ئێستا و له‌م ئاسته به‌كۆڵه‌واری و كاره‌سات ده‌مێنینه‌وه).