رۆژی 10 -ی نیسانی 2025، له پاڵه‌وانێتی فووتساڵی قوتابخانه و خوێندنگه ناحكومییه‌كاندا، به چاودێری به‌رێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێوه‌به‌رێتیی چالاكی وه‌رزش و دیده‌وانی سلێمانی، له هۆڵی (ساڵح عه‌لی)، دوایارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی فوتساڵی قوتابخانه و خوێندنگه ناحكومییه‌كان(1 تا 6)ی بنه‌ڕەتی له سلێمانی به‌ڕێوه‌چوون.
هه‌ردوو تیپی قوتابخانه‌ی سلێمانی یه‌ك و سمارت له دوایارییدا به‌یه‌كگه‌یشتن، دوای ئه‌نجامدانی یارییه‌كی جوان و ئاست به‌رزی هه‌ردوو تیپ، یارییه‌كه (3-0)، بە سوودی قوتابخانه‌ی سمارت كۆتاییهات و بوون به پاڵه‌وانی پاڵه‌وانێتییه‌كه.
له‌مه‌راسیمی كۆتاییدا له‌لایه‌ن به‌رپرسانی دامه‌زراوه وه‌رزشییه‌كان و میوانانی ئاماده‌بووەوە، خه‌ڵاته‌كان به‌سه‌ر تیپه‌كانی یه‌كه‌م تا چواره‌م و پاڵه‌واندا دابه‌شكرا، بەمشێوەیە؛
* قوتابخانه‌ی (سمارت) یه‌كه‌م.
*قوتابخانه‌ی (سلێمانی یه‌ك) دووه‌م.
*قوتابخانه‌ی (خه‌ون) سێیه‌م.
*قوتابخانه‌ی (گه‌شه) چواره‌م.
سدیق عه‌واڵی