پارێزگاری کەرکوک، لەخەمی وەرزشی کەرکوکدا..

11:55 - 2025-04-13
وەرزش
74 جار خوێندراوەتەوە
#کۆبوونەوەی پارێزگاری کەرکوک لەگەڵ وەرزشکاراندا

لەسەرەتای وەرگرتنی پۆستی پارێزگارییەوە، رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک، گرنگی زۆر بە بواری وەرزش لەشارەکە دەدات، لەم رووەشەوە لەو ماوە کورتەی وەک پارێزگار دەست بە کاربووە، جێدەستی بە بواری وەرزشی شارەکەوە دیارە.
عەدنان عومەر ڕاوێژکاری وەرزشیی پارێزگاری کەرکوک، لەم رووەوە بە لاپەڕەی وەرزشی راگەیاند، کارو خزمەت و بەدوادا چوونەکانی رێبوار تەها بۆ وەرزشی شارەکە لەبەر چاون،   لێرەدا ناکرێت بە ووردی سەرجەمیان باس بکەین، بەڵام وەرزشکارانی کەرکوک شاهیدی بۆ دەدەن.
ئەوەتا پێشنیاری دامەزراندنی یانەیەکی ئیحتیرافی کردووە کە نوێنەرایەتی ناسنامەی کەرکوک بکات و بتوانێت بەشدارییەکی باشی خولەکانی عیراق و کوردستان بکات، هەروەها هەوڵەکانی خستۆتە گەر تا سەرجەم یانە وەرزشییەکان نۆژەن بکرێنەوە، چونکە ئیدارەی پێشوو زۆر کەمتەرخەم بوە لەم ڕووەوە .
عەدنان عومەر ئەوەشی پێ راگەیاندین؛  پێشنیارمان کردووە وەرزشکارە دێرینەکان زەوی وەربگرن و گەڕەکێک بۆ وەرزشکاران بنیات بنرێت.
لە کۆتاییدا وتی؛ پارێزگاری کەرکوک پشتگیرێکی باشی تیپە میللیەکانە، لەم بوارەشدا خزمەتی زۆری کردوون، ئێستاش لە هەوڵی دابینکردنی شوێنێکی شیاودایە بۆ گەنجان و وەرزشکارانی کەرکوک بەهەموو نەتەوەکانییەوە، تا کاتەکانی دەرەوەی یاریگاکانی تیا بەسەر بەرن، ئامادەیی خۆشی دەربڕیوە پشتگیریی هەر پڕۆژەیەک بکات کەخزمەت بە وەرزشی کەرکوک بکات .
رزگار شوانی - کەرکوک

بابەتە پەیوەندیدارەکان