״خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان لە كەركوك زیاتر بەرەوپێشببرێن״

06:52 - 2025-04-14
عیراق
76 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ كوردستانی نوێ، رایگەیاند: پارێزگار، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی كەركوكی راسپاردووە كە دەبێت رەوشی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان زیاتر بەرەوپێشببرێن.
سامان یابەعەلی، وتیشی: دوای دەستبەكاربوونی ئیدارەی نوێی كەركوك، رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك سەردانی حەویجەی كرد و لایەنی پەیوەندیداری راسپارد كە كاربكرێت بۆ تەواوكردنی نەخۆشخانە 200 قەرەوێڵەییەكەی قەزاكە، هەروەك لەسەر راسپاردەی پارێزگار، كاركردن لە نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی قەزای دووبزیش بەردەوامە.

هێمن ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان