بازرگانان دڵنیایی دەدەن بە هاووڵاتییان لە هەبوونی هەموو پێداویستی و کاڵایەک

02:16 - 2025-06-15
کوردستان
54 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی ئەو دۆخەی لە ناوچەکەدا درووستبووە، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بازرگانان ئەنجامدا بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامی پێداویستییەکانی هاووڵاتیان و نەبوونی مەترسی کەمی کاڵا یان بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، پێشوازیان کرد لە شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی و نوێنەرانی عەلوەی سلێمانی و نوێنەری بەنزینخانەکانی سلێمانی و ژمارەیەک بازرگانی هاوردەکردنی کاڵا و خۆراک.
بازرگانان دڵنیاییان دا لە هەبوونی پێداویستی تەواو لە ناو کۆگاکاندا و بەردەوامی هاوردەکردنی کاڵا و نەبوونی هیچ مەتر سییەک لەسەر رەوشی بازرگانی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان