رۆژی یەکشەممەی رابردوو 13/4، تیپی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا، 1-1 لەگەڵ یانەی فەهد یەكسان بوو.
ئەم یارییە یەکێک بوو لە یارییەکانی هەفتەی 24 -ی خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی عیراق، تیپی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی 10 هەفتەیە كەوتۆتە بازنەی داخراوی دۆڕاندن و یەكسان بوونەكان و لە كۆی 10 یاریی كە لە مانگی فێبرایری ئەمساڵەوە تا ئەم هەفتەیە كردوونی، هیچ یارییەكی نەبردۆتەوەو 5 یاریی یەكسان بووەو 5 یاریی دۆڕاندووە.
دوایین بردنەوە كە ئەم تیپەی شاری سلێمانی لەم خولەی عیراقدا تۆماریكردووە، 1-0 بووە بەرامبەر بە رومادی، ئیتر تا هەفتەی 24، هیچ بردنەوەیەكی نە لە یاریگای خۆی و نە لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا تۆمار نەكردووە:
*پ.سلێمانی 1×0 رومادی –هەفتەی 14.
*بەحری 0× 0 پ.سلێمانی –هەفتەی 15.
*پ.سلێمانی 1×4 ئیتیساڵات-هەفتەی 16.
*ئەلحوسەین 3 × 1پ.سلێمانی- هەفتەی 17.
*پ.سلێمانی 2×2 عەفەك-هەفتەی 18.
*ئەلغەراف 2× 1پ.سلێمانی- هەفتەی 19.
*پ.سلێمانی 1×1 جۆلان-هەفتەی 20.
*سەناعە 2× 1پ.سلێمانی- هەفتەی 21.
*كازمییە 1 × 0پ.سلێمانی- هەفتەی 22.
*پ. سلێمانی 2 × 2 سەناعات.كا- هەفتەی 23.
*فەهد 1 × 1 پ.سلێمانی- هەفتەی 24.
بەم ئەنجامە خراپانە، ئێستا پێشمەرگەی سلێمانی لە ناوچەی ترسناك و سووری ریزبەندیی ئەم خولەدایە كە 20 یانە بەشداریی تیادا دەكەن و ئەم لە پلەی 19 دایە بەمشێوەیە:
-17 عەفەك (23 یاریی) (26 خاڵ).
-18 گازی باکوور (24 یاریی) (25 خاڵ).
-19 پ.سلێمانی (24 یاریی) (25 خاڵ).
-20 سەناعات كارەبایی (23 یاریی) (14 خاڵ).