چامپیۆنس لیگی خانمان

10:40 - 2025-04-15
وەرزش
63 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی شەممەی ئایندە 19/4/2025، چامپیۆنس لیگی خانمانی یانەكانی ئەوروپا پێدەنێتە قۆناغی چوار گۆشەی زێڕینەوە و یەكەم یاریی چوونی ئەم قۆناغە دەكرێت، پاشان رۆژی یەكشەممە 20/4 دووەمی یاریی چوونی ئەم قۆناغە دەكرێت، هەردوو یارییەكەش بەمشێوەیە دەبن:

شەممە19/4
*ئەرسناڵ × ئۆڵۆمپیك لیۆن-سەعات 2:30 نیوڕۆ.

یەكشەممە 20/4
*بارسیلۆنا × چێڵسی-سەعات 7 ی ئێوارە.
رۆژی یەكشەممە 27/4، هەردوو یاریی گەڕانەوەی نێوان ئەم یانانە لە یاریگای یانەكانی لای چەپ دەكرێن و لێیانەوە دوو یانەی یاریی كۆتایی دەردەكەون.
كۆتایی مانگی رابردوو، یارییەكانی چوون و گەڕانەوەی قۆناغی 8 یانەی ئەم خولەی ئەوروپا كران، بە تەواو بوونی ئەم یارییانە ئەو چوار یانەیە دەركەوتن كە گەیشتونەتە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین و دوویاریی پێشكۆتایی، تەواوی ئەنجامی یارییەكانی چوون و گەڕانەوەی قۆناغی 8 یانە، بەمشێوەیە بوون كە بەرامبەریان ئەنجامی یاریی چوون و گەڕانەوەی نێوانیان نووسراوە: 

پێنجشەممە 26/3
*بارسیلۆنا (4+6)× (1+1) ڤۆڵڤسبۆرگ.
*چێڵسی (3+0)× (0+2)مان سیتی.
*ئۆڵۆمپیك لیۆن (2+4)× (0+1)بایرن مونشن.
*ئەرسناڵ (0+3)× (2+0)ریاڵ مەدرید.

بابەتە پەیوەندیدارەکان