فلاشی ئابووری

تێكڕای بەرهەمی ناوخۆیی چین زیادیكردووە

09:58 - 2025-04-17
ئابووری
55 جار خوێندراوەتەوە

حكومەتی چین رۆژی چوار شەممە ئاشكرایكرد، تێكڕای بەرهەمی ناوخۆیی وڵاتەكەی بۆ چارەكی یەكەمی ئەم ساڵ بە رێژەی %5.4 زیادیكردووە.
نووسینگەی نیشتمانی تایبەت بە ئاماری چین لە بەیاننامەیەكدا روونیكردەوە، ئەو زیادبوونەی تێكڕای بەرهەمی ناوخۆیی لەسەر بنەمای ساڵانەیە، بەڵام رێژەكە، زۆر لە ئاستی پێشبنیكراو زیادترە، بە تایبەتیش لەم كاتەدا كە جەنگی بازرگانی لەگەڵ ئەمریكادا لە ئارادایە.
aawsat.com

بابەتە پەیوەندیدارەکان