پێشنیازی به‌ستنه‌وه‌ی به‌سره‌ به‌ كه‌راچی

10:09 - 2025-04-20
ئابووری
40 جار خوێندراوەتەوە

كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی پاكستان ئاشكرایانكرد، عیراق پێشنیازیكردووه‌، له‌ رووی بازرگانی و ده‌ریاییه‌وه‌ شاری به‌سره‌ی عیراق و شاری كه‌راچی، كه‌ سه‌نته‌ری بازرگانی پاكستانه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ببه‌سترێنه‌وه‌.
رۆژنامه‌ی (ئێكسپرێس تریبیۆن)ی پاكستانی له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، پێشنیازه‌كه‌ له‌لایه‌ن ماهر موجاهید-ی كونسوڵی عیراقه‌وه‌ پێشكه‌ش كراوه‌ و به‌رپرسانی پاكستانیش پێشنیازه‌كه‌ به‌ ئه‌رێنی ده‌زانن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بێته‌ هۆی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كانی نێوان عیراق و پاكستان.
سۆمه‌رییه‌ نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان